سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رۆكی ده‌زگه‌ى مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌ری كرد

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 2013/1/17 به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان له سه‌ڵاحه‌ین پێشوازى له فه‌خرى كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگه‌ى مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌ری كرد.
له دیداریكدا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشى سیاسی و ئه‌و كۆششانه تاوتوێ كران كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى ته‌شه‌نه‌سه‌ندوو له وڵات‌دا ده‌درێن، له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ئاراسته‌ى ئاشتیانه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ئاكامانه كه پاش ئه‌و ته‌نگژانه هاتنه كایه‌وه عیراق پێیاندا تێده‌په‌ڕێت له رێگه‌ى پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو رێككه‌وتننامه مۆركراوه‌كان و ئه‌و لێكگه‌یشتنانه‌وه ده‌بێت كه له بنه‌ماكانى پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێسته بوون و پێویسته پشت به دیالۆگى قووڵ و بنیاتنه‌رانه‌ى نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی ببه‌سترێت به مه‌رجێك زه‌مینه بۆ هه‌ر دیالۆگێك خۆش بكرێت به وه‌رگرتنى چه‌ند هه‌نگاوو رێوشوێنى سیاسی و ئابوورى و ئه‌منى له پێش هه‌مووشیانه‌وه جێبه‌جێكردنى ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه له كاتى پێكهێنانی حكوومه‌تدا مۆریان كردووه، كه ئاكامى ئه‌و رێككوتننامانه بوو هاوكات به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داخوازییه ره‌واكانى خۆپیشانده‌ران.
له‌م رووه‌شه‌وه ستایشى رۆڵى مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا له نه‌جه‌فی پیرۆز كرا له رووى ئامۆژگارى كردنى سه‌ركردایه‌تی سیاسی له به‌غداو جه‌خت كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌گۆڕه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی یه‌كیه‌تى هه‌موو هێزو پێكهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی و عیراقی دیموكراسى فیدراڵى.




