سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆن كۆبۆوه

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 17/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆن به‌رێزان نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، قسه و باس له دۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و یه‌كریزى نیشتمانیى كرایه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكى زۆر ئیجابى به‌رێوه‌چوو و بڕیاریش درا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى وا كه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان بێت.




