150 هه‌زار دینار ده‌چێته سه‌ر مووچه‌ى شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید

دوای ئه‌وه‌ی هاوینی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی كرد و به‌ڵێنی پشتیوانی و یارمه‌تیدانی به كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆسایدی ده‌ڤه‌ره‌كه دا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گازدا، بڕیار درا له داهاتی نه‌وت 150 هه‌زار دینار وه‌كو پشتیوانی بۆ شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، هاووڵاتی و قوربانیانی جینۆساید خه‌رج بكرێ، به‌مه‌ش به‌ڵێنه‌كه كه‌وته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گاز، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه كرد و ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا بۆ باشتركردنی ڕه‌وشى ژیان و گوزه‌رانی شه‌هیدانی كوردستان به گشتی و كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به تایبه‌تی و گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گازدا بڕیار درا له سندوقی داهاتی نه‌وتی كوردستان بڕی 110 ملیار دینار بخرێته سندوقێكی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، هاووڵاتی و قوربانیانی جینۆساید.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و پشتیوانییه‌ی حكوومه‌ت ده‌یانگرێته‌وه و بڕ و چۆنیه‌تیی ئه‌و پشتیوانیه خسته ڕوو و گوتی: ئه‌و پشتیوانییه له 1/1/2013 دا ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه له شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر 40 هه‌زار و 684 كه‌س و شه‌هیدانی جینۆساید 13 هه‌زار و 974 كه‌س و شه‌هیدانی هاووڵاتی 20 هه‌زار و 165 كه‌س ده‌گرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه 150 هه‌زار دینار ده‌چێته سه‌ر مووچه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و شه‌هیدانی جینۆساید، هه‌روه‌ها 50 هه‌زار دیناریش ده‌چێته سه‌ر مووچه‌ی شه‌هیدانی هاووڵاتی وه‌ك پشتیوانی و له 1.1.2013ه‌وه حیساب ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه یه‌ك به دوای یه‌كه‌كانیدا بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ژیانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه كه له شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفالدا به‌شی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵێنی باشتركردنی بار و گوزره‌رانی به كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره غه‌درلێكراوه و باشتركردنی گوزه‌رانیان درێغی ناكات، ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له داهاتی نه‌وت هه‌نگاوی یه‌كه‌می خزمه‌تكردنیانه.




