سوریا.. لە دەرنجامی كۆمەڵكوژیەك پتر لە 100 كەس كوژران

تایبەت بەkdp.info/ لە دەرنجامی كۆمەڵكوژیەك لە ناوچەیەكی سوریا، پتر لە 100 كەس كوژران، ئاژانسی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسەكانی هەواڵیان رایگەیاند: چەكدارەكانی سەر بەرژێمی سوریا و بەشار ئەسەد كۆمەڵكوژییەكیان لە شاری حمس ئەنجامداوە و بە هۆیەوە 106 كەس كوژراون كە لەنێوانیاندا منداڵ و ئافرەت هەن، ئاژانسەكەی سوریا هەروەها راشیگەیاند: كۆمەڵكوژییەكە دەستی پیاوانی رژێمی بەشار بەدوو شێوە بووە، هەندێكیان لەنێو ماڵەكانی خۆیان بە زیندوویی سوتێنراون و ئەوانی دیكەش لە نێو بیستانەكانی حمس گوللە باران كراون.




