عێراق.. بەهۆی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی 58 كەس كوژران و برینداربوون

تایبەت بەkdp.info/ سەرچاوەكانی ئەمنی و تەندروستی رایانگەیاند : ئەمڕۆ بەهۆی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی پتر لە 12 كەس كوژران و 46 كەسی تریش برینداربوون، بەهێزترین كردەوەكانی تیرۆریستی لە شارۆچكەی دووجێلی سەر بە پارێزگای بەغدا بووە و لە دەرنجامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێل لەنزیك حوسێنییەیەكی ئەو ناوچەیە، 7 كەس كوژران و 35 كەسی دیكەش بریندار بوون، لە بابلیش بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو، لەرێگای خێرا، 5 كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش برینداربوون، لە بەغداش لە نزیك حوسێنییەیەك بەهۆی تەقینەوەی پاسێكی بچووكی بۆمبرێژكراو، 2 كەس كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوون، لەلایەكی دیكەوە بەرێوەبەری پۆلیسی كەربەلا رایگەیاند:2 بۆمبی لكێنراو بە پاسێكی بچووكی زیارەتكاران دەتەقێنرێنەوە، لە ئاكامدا 17 زیارەتكار برینداربوون، كەلە نێوانیاندا 8 زیارەت كاری پاكستانی تێدایەو رەوانەی نەخۆشخانە كراون.




