٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەسه‌رپه‌رشتی جێگری سەرۆكی پەرلەمان مێزگردێك بۆ لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیموكراسییه‌ت له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو

سەرچاوە: KDP.info

بەسەرپەرشتی دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بەئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان مێزگردێكی فراوان بۆ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ دیموكراسیەت لەعێراق بەرێوەچوو.

ئەم مێزگردە كە لەئوتێلی شیراتۆن لەهەولێر ئەنجام درا ژمارەیەكی بەرچاو لەئەندامانی خولەكانی پەرلەمان و سیاسەتمەدار و دادوەر و رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون،

سەرەتا دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەخێرهاتنی شاندەكە و تەواوی ئامادەبوانی كرد و ئەوەی خستە روو پرسی دیموكراسیەت و چۆنیەتی پیادەكردنی بابەتێكی هەرە گرنگ و پەیوەستە بەتاكەكانی كۆمەڵ و دەخوازین هەموولا بیروڕا گۆرینەوە لەچەمكی دیموكراسیەت و پێداویستییەكانی ئەم قۆناغە بكەین، چونكە سەقامگیربوونی دیموكراسیەت و پیادەكردنی وەك خۆی لەخزمەت و بەرژەوەندی تەواوی هاووڵاتیان دەبێت و بەپێچەوانەوە عێراق بەرەو ئاقارێكی خەتەرناك دەبات

پاشان نەبیل ئەلعەرەبی سوپاسگوزرای خۆیانی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بۆ بانگهێشتكردنیان و پوختەیەكی لەبارەی ناساندنی ئەندامانی شاندەكە و كار و ئامانجی دامەزراندنی رێكخراوەكەیان خستە روو، دووپاتی كردەوە كار بۆبڵاوكردنەوەی هۆشیاری دیموكراسیەت و تێگەیشتن و چەسپاندنی دیموكراسیەت دەكەین و بوونی دەستور و پابەندبوون پێوەی باوەر بوونە بە گفتوگۆی سیاسیانە لەپێناو بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان و دەخوازین لەو روەوە هاووڵاتیان مافەكانی خۆیان بزانن و مومارەسەی بكەن چۆن بتوانین دیموكراتیەت لە تیۆری بۆ پراكتیك بگۆرین.

پاشان ژمارەیەك لە مامۆستا و شارەزایانی سیاسی و پەرلەمانتاران راوبۆچونی خۆیان لەبارەی دیموكراسیەت و دانانی دەستور و مامەڵەكردنی حكوومەتی ئێستای عێراق لەگەڵ ئەو پێشێلكاریە زەقانەی لە جێبەجێكردنی دەستور ئەنجامی دەدات لەپێناو بەرژەوەندی تاكە لایەنێك لەسەر حسابی لایەن و نەتەوەكانی تر بەووردی شیكاری سیاسیانە و بابەتیانەیان خستە روو

هەواڵی پەیوەندیدار