٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بە كەمكردنەوەی بوودجەی هەرێمی كوردستان دەدات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە دەدات، بە كەمكردنەوەی بوودجەی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا ئەگەر لە هەناردەكردنی نەوت و پابەندبوونی بە گرێبەستە نەوتییەكان بەردەوام بێت، وەزیری نەوتی عێراق عەبدولكەریم لعێبی لە دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند: حكوومەتی عێراق بە نیازە كۆمپانیای ئەنیرجی توركی بداتە دادگا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات، كە تاكە كۆمپانیای جیهانییە نەوت لە هەرێمی كوردستان بەبێ گەرانەوە بۆ بەغدا دەكڕێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوت بۆ دەروەی وڵات رانەگرێت، لە توانامان دایە، بوودجەی لە سەدا 17 هەرێم كەمبكەینەوە، شایەنی باسە: سەرەڕای چەندین دانیشتن لە نێوان هەردوولا، بە هۆی پەسەند نەكردنی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناكۆكی زۆر لە سەر تەفسیری ماددە دەستوورییەكان تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆدەرەوەی وڵات لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار