٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ساڵی رابردوودا 123 هەزار مامەڵە لە دادگاكانی كوردستان رایی كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە Kdp.info/ لەساڵی رابردوودا لە سەرانسەری دادگاكانی كوردستاندا 123 هەزارو 150 مامەڵەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون كە خۆی لە داواكانی 23 سێكتەری جیاوازی بوواری دادوەریدا دەبینێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دادوەر دادیار حەمید سلێمان وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری كوردستان روونی كردەوە كە لە ساڵی رابردوودا لەسەرجەم دادگاكانی كوردستاندا مامەڵەی جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان رایی كراون، لەوانەش مامەڵەكانی مارەبڕین 00056 هەزار مامەڵه‌رایی كراون و مامەڵەی تەڵاقیش 3921 مامەڵە ڕایی كراون،بەڵام ئەو ئامارەی تەڵاق ژمارەی مامەڵەكانی تەڵاقی لە سلێمانی تێدا نییە، چونكە بەدەستیان نەگەیشتووە. هەرچی مامەڵەكانی دیكەشە وەك ماوە پێدان بە هێنانی ژنی دووەم 53 مامەڵەو پەسەندكردنی مارە بڕینی دەرەكی 4851 مامەڵە و 8285 مامەڵەی لە دایكبوون لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان رایی كراون.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری كوردستان ئەوەیشی روونكردەوە كە لە سەرجەم دادگاكانی تێهەڵچوونەوەو تاوان و كەتن و نەوجەوانان و لێكۆڵینەوەو باری شارستانی و باری كەسایەتی و كارو بەرایی و كاروباری كەسایەتی 368 هەزارو 526 مامەڵەیان لەبەردەمدا بووەو 197 هەزارو 902 داوا تا ئێستا بەردەوامن و 170هەزارو 624داواش یەكلایی كراونەتەوە.

لەبارەی كارەكانی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمیش دادوەر دادیار گوتی: لەسەر ئاستی سەرجەم دەستەكانی دادگای تێهەڵچوونەوە كە 12 دەستەن 1060 مامەڵەی ساڵی رابردوویان لەبەردەمدا ماوەتەوەو ئەمساڵیش 3834داوای دیكە وەرگیراون و سەرجەمیان 8494 هەزار مامەڵەیەو 3761 مامامەڵە یەكلایی كراونەتەوەو 1133 مامەڵەش بۆ چوار مانگی داهاتوو دواخراون.

لەبارەی ئەنجوومەنی دادوەریشەوە گوتەبێژەكەی ئەنجوومەنەكە باسی ئەوەیكرد لەساڵی رابڕدوو ئەنجوومەن 15 دانیشتنی ئەنجامداوەو 92 بڕیاری بە ئاراستەی دانانی ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی دادگاكان دەركردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار