٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەتا سەراوی: كورد ڕووبەڕووی تیرۆر بۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/  ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیاند كردە تیرۆرستیەكەی شاری كەركووك پەیامێكە بۆ ئێمەی كورد كە دەبێت یەك دەست و یەك هەڵوێستبین ئەوەش دەخاتەڕوو كورد ڕووبەڕووی تیرۆر بۆتەوە.

عەتاسەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە kdp.info ڕاگەیاند ئەو تەقینەوەی ئەمڕۆی شاری كەركووك چاوەڕوان نەكراو نیە دوژمنی گەلی كورد لە بۆسەدان بۆ مان لە ناوچە كانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و لە هەرێمی كوردستانیش گوتی " بەداخەوە ئەمڕۆ ئەو كردە تیرۆرستیەی شاری كەركووك جگە لەوەی كردەیەكی ترسنۆكانەیە بەڵام پەیامێك دەدەینە دوژمنان كە ئێمە خوێنمان لێدەڕژن بەڵام ڕۆحمان بەهێز دەبێت لەبەرانبەر بە داواكردن لە مافەكانمان ".

گوتیشی " ئەمە دەبێت ببێتە فاكتەرێك بۆ یەك ڕیزی كورد و هیوادارم لە كۆبوونەوەی بارزانی و سێ‌ سەركردە ئۆپۆزسیۆنەكە ئەم شتانە بەهەند وەربگرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو بەناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتیەوە هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدان و بریندارەكانی ئەمرۆ دەردەبڕن

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار