لهبارهی پرۆژە یاسای رهههندی نیشتیمانی سبهی سهرۆك فراكسیۆنهكانی پهرلهمان كۆدهبنهوه

تایبهت به kdp.info/ سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان دهڵێت: بڕیارە سبەی جارێکی دیكه سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە لەبارەی ئەو یاسایانەی رەھەندی نشتیمانیان ھەیە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان د.ئەحمەد وەرتی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: پێش دوو ھەفتە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەو پرۆژە یاسایانەی رەھەندی نشتیمانیان ھەیە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی تەوافقیان لەسەر بکرێ و بڕیاردرا رۆژی 17/1/2013 جارێکی دیكه کۆببنەوە.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: بڕیاربوو لەکۆبوونەوەی سبەی گفتوگۆ لەبارەی دوو خاڵ بکرێ، ئەوانیش پرۆژەی نەخشە رێگای بزووتنەوەی گۆڕان و پێکھێنانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان گفتوگۆ لە بارەی پرۆژەی نەخشە رێگای گۆڕان کرا، بەیانی تەنھا پێکھێنانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێ.




