سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەرسێ سەرکردەی یەکەمی ئۆپۆزسیۆن کۆدەبێتەوە

تایبهت به kdp.info/ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی دەڵێت: بڕیارە سبەی ھەر سێ سەرکردەی یەکەمی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوەو گفتوگۆ لەبارەی کارنامەیهک بکەن کە پێشتر پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
د.سەلاحەدین بابەکر یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: پێشتر ھەر سێ سەرکردەی یەکەمی ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوەیهکیان سازکردووەو تێیدا کارنامەیهکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، وەک ئامادەسازی و بڕیاریشه سبەی ھەر سێ سەرکردە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە لەم بارەیەوە.
د.سەلاحەدین بابەکر گوتیشی: لەکۆبوونەوەی بەیانی گفتوگۆ لەبارەی ئەم کارنامەیە دەکرێ و ئومێدەوارین ئەنجامی باشی لێبکەوێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە ناوەڕۆکی کارنامەکە گوتی: جارێ ناتوانین ناوەڕۆکی کارنامەکە ئاشکرا بکەین تاوەکو کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرێ.
بڵند ئیبراھیم




