٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ناتوندوتیژی و مافەكانی مرۆڤ لە جیهانی عەرەبی كرد

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بەئامادەبوونی نازدار عارف ئەندامی ئەنجوومەن، فلۆرین گۆرگیس بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجوومەن و هەریەكە لە دكتۆر شێرزاد نەجاڕ راوێژكاری خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران، دكتۆر تاریق گەردی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ناتوندوتیژی و مافەكانی مرۆڤ لە جیهانی عەرەبی "AUNOHR" كرد، كە پێكهاتبوو لە ئۆغاریت یۆنان سەرۆكی زانكۆكەو دكتۆر حوسێن شەعبان ئەندامی بۆردی زانكۆو پرۆفیسۆری بواری مافەكانی مرۆڤ.

 لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا گرنگی بڵاوكردنەوەی رۆشنبیریی ناتوندوتیژی خێزانی گفتوگۆی لەبارەوە كراو شاندی زانكۆی ناتوندوتیژی و مافەكانی مرۆڤی لوبنانی ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ كردنەوەی خوول بۆ بڵاوكردنەوەی چەمكی ناتوندوتیژی و لێبووردەیی و بنەماكانی مافی مرۆڤ.

  پەخشان زەنگەنە پێشوازی لەم پرۆژەیە كردو ئاماژەی بۆ گرنگی بنەماكانی ناتوندوتیژی و ئاشتی و لێبووردەیی و هاوژیانی كرد لە گەشەپێدانی كۆمەڵگەو بەهێزكردنی پێگەی ئافرەت و رەخساندنی هەلی یەكسان لەبەردەم سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگەدا.

  شاندی زانكۆی ناتوندوتیژی لوبنانی ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، ئێستا لە هەرێمی كوردستان ویستێكی بەهێز هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنبیریی ناتوندوتیژی و مافەكانی مرۆڤ، بۆیە گەشبینی خۆیان نیشاندا بە ئایندەی ئاشتی و لێبووردەیی لە هەرێمی كوردستان.

ئۆغاریت یۆنان سەرسامی خۆی بە ستراتیژیەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان دەربڕی، كە لەلایەن خودی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پاڵپشتی دەكرێت لە هەرێمی كوردستان ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ ریشەكێشكردنی سەرجەم سیماكانی توندوتیژی و جەورو ستەم لە دژی رەگەزی مێینە لە كۆمەڵگەی كوردستانیدا.

 هەروەها شاندی زانكۆی ناتوندوتیژی هەڵمەتی شازدە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیان بەرزنرخاند كە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان و بە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەت و رێكخراوو لایەنە پەیوەندیدارەكان سەركەوتووانە جێبەجێ كرا.

دلێر ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار