٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عه‌لاوی و نوجێفی و موتله‌گ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

سەرچاوە: PUK Media

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 27-5 هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه‌و ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ساڵح موتله‌گ گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا.

د.ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی له‌و وه‌فده‌ كردوه‌ به‌ PUKmediaی گوت: هه‌ریه‌ك له‌ د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ندێك له‌سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیمان له‌هه‌ریه‌ك له‌ د.ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقییه‌و ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ساڵح موتله‌گ كرد.
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌وان بۆ درێژه‌دان به‌گفتوگۆكان هاتوون كه‌ پێشتر له‌هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و بارودۆخی ئێستای عیراق ئه‌نجام دراون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار