٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی 2 ملیار دیناری كارەبا قەرزارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بەkdp.info/ ماوەیەكی زۆرە وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی پارەی كرێی كارەبای نەداوەتە وەزارەتی كارەبا ئەمەش بەهۆی نزمی ئاستی داهات و دارایی وەزارەتی ناوبراو، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان هۆكارەكەی بۆ كۆنی و كەمی بڕی پارەی گرێبەستەكانی وەزارەت دەگێڕێتەوە و بەپێی زانیاریەكانیش ئەو وەزارەتە نزیكەی دوو ملیار دیناری كرێی كارەبا قەرزاری وەزارەتی كارەبایە.

 سەمیرە عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆkdp.infoگوتی: لەمیانەی كۆبوونەوەی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی كێشەوگرفتەكانی وەزارەتەكە كرا، یەكێك لەوانە بریتییە لە كەمی ئەو میلاكەی كە بۆ ئەو وەزارەتە دانراوە بۆ ئەمساڵ تەنها 500 میلاكە ئەمە لە كاتێكدا پارساڵ 400 بوو، چونكە كۆمەڵێك مزگەوت و شوێنی ئاینی هەن كە پێویستیان بە كارگوزار هەیە، بەڵام ئەو 500 میلاكە لەئاست داوا و پێویستی وەزارەتی ناوبراو نییە.

گوتیشی: بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف گلەییان هەیە لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی لە بودجەی ئەمساڵ بۆ وەزارەتەكەیان تەرخانكراوە ئەمەش لە كاتێكدا پێشووتر وەزارەتی دارایی بەڵێنی زیادكردنی ئەو بڕە پارەی بە بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف دابوو.

 ئەندامەكەی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان لە درێژەدا ئاماژەیدا: لەمیانەی كۆبوونەوەكانی نێوان ئێمەو وەزارەتی ئەوقاف بەرپرسانی وەزارەتەكە پێیان راگەیاندین كە پێویستە ئاستی داهاتی وەزارەتەكە بۆ جێبەجێكردنی ئیشوكار و پێداویستییەكانیان بەرز بكرێت و كاربكرێت بۆ زیادكردنی بڕی ئەو پارەیەی كە لە گرێبەستەكان وەردەگیرێت ئەمەش بەهۆی كۆنی كاتی گرێبەستەكان هەروەها پێیان راگەیاندین كە ئێستا وەزارەتی ئەوقاف نزیكەی دوو ملیار دینار قەرزاری كرێی كارەبای وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و پێویستە چارەسەر بۆ ئەو گرفتە بكرێت، چونكە تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە لە توانای وەزارەتی ئەوقاف نییە.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار