٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاژانسی upi ئەمەریكی: ئەمجارەش پارتی كرایەوە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئاژانسیupi ئەمەریكی بە پشت بەستن بە هەواڵێكی "نیۆرك تایمز" باسی وردەكاریتەقینەوە تیرۆرستیەكەی ئەمڕۆی شاری كەركووك دەكات و لە زاری سەرچاوەیەكیئەمنی لە كەركووك بڵاوی دەكاتەوە، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 16/1/2013 لە بەردەمبارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان تەقینەوەیەكی تیرۆرستی ئەنجام دەدرێتلەو كردەیەدا زیاد لە 19 كوژرا و 100 برینداری لێدەكەوێتەوە، ئەو سەرچاوەئەمنییە ئەوە دەخاتەڕوو كەتەقینەوەكە ئامانجیان پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
محەمەد كەمالبەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نیۆركتایمز گوتی: كردەكە پەرچەكرداری سیاسییەو بەرپرسانی عێراق بەرپرسن لەورەوشە ئەمنییە خراپەی كە هەیە.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی بەغداددەولیە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی لە شاری كەركووك بڵاویكردەوە،كە ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای پارتی لەو شارەگەیشتونەتە 100 بریندار و كوژراویشی لەناو دایە، ئەو تەقینەوەیە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 16/1/2013 لە گەڕەكی سەلاحەدین لە كۆڵانیئەتڵەس روویدا.
ئەو ئاژانسە ئەوە دەخاتەڕوو كە سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراون.

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار