وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: ئەوانەی وابیردهکەنەوە سیستەمی ھەرێمی کوردستان سەرۆکایەتییە ھەڵهن

تایبهت به kdp.info/ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان جەعفەر ئیمینکی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئێمە ھەموو کات دەرگامان کراوەیە و ئامادەین بۆ دانیشتن لەگەڵئۆپۆزسیۆن لەبارەی ھەموو پرسێک، بەڵام پێویستە دانوستانەکان بێ مەرج بێت و پێمان خۆشە لەگەڵ ھەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان دانیشتن بکەین، چ داوایهکی نیشتیمانی یاخود ھەر تەوەرێک ھەبێت ئامادەین گفتوگۆی لەبارهوە بکەین و شەریک بین لەدروستکردن و بەرێوەبردنی ئەم وڵاتە.
سەبارەت داوایهکی ئۆپۆزسیۆن کە سیتەمی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان لەسەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی بگۆڕدرێت جەعفەر ئیمینکی گوتی: ئێمە وەکو پارتی پێمانوایە سیستەمی ھەرێمی کوردستان پەرلەمانییەو ئەو تێگەیشتنەی کە ھەیە سیستەمی سەرۆکایەتی بکرێتە پەرلەمانی ھەڵەیە، رێزم بۆ ئەوان ھەیە ئەوانەی وابیر دهکەنەوە، چونکە باش لەدەستور نازانن و دیراسەی دەستوریان نەکردووە گەر بەباشی دیراسەی دەستوریان کردبا ئەم باسەیان نەدەکرد، چونکە سیستەمی سەرۆکایەتی لە ھەرێمی کوردستان نییە و پەرلەمان متمانە بەحکوومەت دەدات و حکوومەت بەرپرسیارە لەبەرامبەر پەرلەمان، سەرۆکایەتی ھەرێم دەسەڵاتەکانی کەمە و دەسەڵاتی زیاتر لەدەست ئەنجوومەنی وهزیران دایە، ھەر ئەوانیش بەرپرسیارن لەبەرامبەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم بەرپرسیار نییە، چونکە دەسەڵاتەکانی کەمترە و سیستەمێکی پەرلەمانییە وەک چۆن لەھەموو دونیا ھەیە.
ئیمینکی رونیشیکردهوە، ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە لایەن خەڵکەوە زیاتر لەبەرژوەندی خەڵکی کوردستان دایە لەم قۆناغەدا، چونکە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لەلایەن خەڵکەوە پێگەی ھەرێم باشتر دەبێت لەبەرامبەر بەغدا و دەوروبەردا.
ئاماژەی بەوەش کرد، سیستەم ناگۆڕدرێت، چونکە پەرلەمانییە و حکوومەت متمانە لەپەرلەمان وەردەگرێت و بەرپرسیارە لە بەرامبەر پەرلەمان ئەمەیان زۆر گرنگە لە سیستەمی پەرلەمانی گوتیشی: رای ئێمە وانییە دەسەڵات تەنھا لهدەست کەسێک دابێت، بەڵکو رای ئێمە بۆ بەرژوەندی گشتییەو دەمانەوێ ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت و نامانەوێ سەقامگیری سیاسی لەھەرێمی کوردستان لاواز بێت، بەڵکو پێویستە بەھێز بێت .
بڵند ئیبراھیم




