٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمەوە لە بارەی رەوشی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک

سەرچاوە: KDP.info

بەداخەوە ئەمرۆ رێکەوتی 2013/1/16، ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاسایش و پۆلیس و هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکووک بە دەستی ڕەشی تیرۆر خەڵتانی خوێن کران. ئێمە لە کاتێکدا ئەم کردارە بە توندی ریسوا دەکەین، بۆ گشت لایەکی رادەگەیەنین کە هێزەکانی ئاسایشمان بە گووڕتر لە جاران لە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای کەرکووک بەردەوام دەبن و ئەمجۆرە کردارانە کار ناکاتە سەر ورە و خۆراگریی هێزەکانمان.

هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە کەرکووک هەمیشە لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بوونە و بەردەوام لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان گیانیان بەخت کردووە و لەمەولاش لەو ئەرکە پیرۆزەیان بەردەوام دەبن و لە قەڵاچۆکردنی رەگ و ریشەی تیرۆریستان سڵ ناکەنەوە.

پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش و پۆلیس و هاولاتیانی خۆشەویستی کەرکووک دەکەین و جێگەیان بەهەشتی بەرینە و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەم کردارانە دەخوازین.

هاوڵاتیانی خۆشەویستمان لە کەرکووک و گشت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە بە پلانی پتەوتر و کاریگەرتر و بە هەموو توانایەکمان لە هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیریی رەوشی ئاسایشی ئەم ناوچانە بەردەوام دەبین .

 

       ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

          2013/1/16

هەواڵی پەیوەندیدار