مه‌سرور بارزانی به‌شداریی مه‌راسیمی پرسه‌ی باوکی عه‌لی باپیر کرد

ئه‌مڕۆ له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر "مه‌سروور بارزانی" به‌شداریی له پرسه‌ی "بابیر وه‌تمان" باوكی "عه‌لی باپیر" ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر و كه‌س و كاری خۆلێیخۆشبوو پێشوازیی لێ كرا.
له پرسه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی عه‌لی باپیر و كه‌سوكاری خۆلێخۆشبوو كرد و هیواشی خواست ئه‌مه دوا خه‌م و ناخۆشیی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت و له خوای گه‌وره‌ش داواكار بوو كه خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
عه‌لی بابیر و كه‌سوكاری خۆالێخۆشبوو سوپاسی به‌شداریكردنی مه‌سروور بارزانیان له پرسه‌كه‌یاندا كرد و ئاماده‌بوونیشی به سه‌بر و ئارامی‌به‌خش وه‌سف کرا.
رۆژی هه‌ینی باپیر وه‌تمان باوكی عه‌لی باپیر كۆچی دوایی كرد و رۆژی یه‌كه‌می پرسه‌كه‌ی له شاری رانیه و ئه‌مڕۆش رۆژی دووه‌می پرسه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.




