٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەدواداچوون و باشترکردنی کارەکانی رێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان لەکۆبوونەوەیەکدا

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بەمەبەستی بەدواداچوون و باشتکردنی کارەکانیان بۆ ساڵی نوێ و دانانی بەرنامەی نوێی کارکردن لەو ساڵە، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی کانونی دووەم ساسان عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەگەڵ هەر سێ سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان کۆبۆوە.

لەسەرەتایی کۆبوونەوەکەدا باس لە کەشی سیاسی عێراق بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هاوکات باس لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کوردستان کرا بۆ پێشەنگ بوون لە بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

هەروەها کاروچالاکییەکانی هەرسێ سکرتاریەت لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هەڵسەنگێنران و وتووێژ و راگۆڕینەوەش بۆ باشترکردن و بەرەوپێشچووەچوونی کارەکانیان لەم ساڵدا کرا.

هاوکات بەرنامەی نوێی کارکردن و هاندان بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو سێ توێژە و جەختی لێکرایەوە.

شایەنی گوتنە ئەندامانی سکرتاریەتی هەرسێ سکرتاریەت و ئەندامانی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار