٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستان تیڤی 14مین مۆم دادەگیرسێنێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەKdp.info/ بەبۆنەی هەنگاونان بەرەو تەمەنی 14مین ساڵەی خۆی ئەمرۆ كوردستان تیڤی پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی كردەوە.

بەمەبەستی ئاشناكردنی بەشێك لە كارو چالاكی و بەرنامەو ستافی ئێستاو ڕابردووی كەناڵەكەو وێنەی شەهیدانی كەناڵەكە، لە گەلەری شانەدەر پیشانگای فۆتۆگرافی كوردستان تیڤی بۆ وێنەگر سەروەت عەبدولغەنی كرایەوە.

لەمەراسیمی كرانەوەی ئەو پیشانگایەدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و نووسەران ڕۆشنبیرانی كوردستان و نوێنەری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئامادەبوون.

جێگای ئاماژە بۆكردنە كوردستان تیڤی یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردییە لە هەرێمی كوردستان و 13 ساڵی بە خزمەتی بەردەوام، تەمەنی بەرێكردووەو ئێستاكەش بەرەو تەمەنی 14 ساڵەی هەنگاو دەنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار