٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاسای مافی كەمئەندامان هەڵوەستەی لەسەر دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەتKdp.info/ دوای دەرچوونی یاسای مافی كەمئەندامانی كوردستان ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەپێویستی دەزانن ئەو یاسایە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ رێكخراوی كوردس وۆركشۆپێكی رێكخست.

شەوكەت تەها سەرۆكی رێكخراوی كوردس ئەوەی روونكردەوە لە رێگەی پڕۆگرامی دادوەری بۆ هەمووان رێكخراوی یوئێس ئەید هاوكاری پڕۆژەكە دەكات و ئێمەش جێبەجێی دەكەین ئامانجی ئەم وۆركشۆپەی هەولێر بریتییە لە چۆنییەتی ئامادەكارییەكانی ئەم وۆركشۆپە بۆ كۆنفرانس تاوەكو بۆچوونەكان كۆبكرێنەوە.

ئەم وۆركشۆپەی ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو نوێنەری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی كوردستان تایبەت بە كەمئەندامان ئامادەبوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار