كۆمپانیاكانی دڵنیایی بەرەو دامەزراندن

تایبەت بە Kdp.info/ بەهۆی ماوەی كاری دوورودرێژی كۆمپانیاكان لە كوردستان، ئێستاكە بۆچوونەكان بۆ دروستبوونی كۆمپانیای دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان چڕبۆتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش وۆركشۆپێك بەرێوەچوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان وۆركشۆپێكی لەسەر ئاستی سەرجەم كۆمپانیاكانی كوردستان سازكرد بۆ ئامادەكاری كۆمپانیاكان تاوەكو لەمەودوا كاری دڵنیایی ئەنجام بدەن.
ئەحمەد باوان سەرپەرشتیاری پڕۆگرامەكان ئاماژە بۆئەوە دەكات لەگەڵ ئەوەی كە كۆمپامیانیاكانی دڵنیایی بیانی لە عێراق بوونیان هەیە، بەڵام پێویست دەكات كۆمپانیای دڵنیایی لە كوردستان هەبێت بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاو نراوە.
جێگای ئاماژە بۆ كردنە ئەم هەنگاوەی ژوورە پیشەسازی و بازرگانییەكان لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی هەرێم پڕۆژە یاسای دڵنیایی ئۆتۆمبێلی ئامادەكردووە.




