٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عومەر نورەدینی: دوای 20 ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان دەست بەگفتوگۆکانی دەکات لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info / لەکۆبوونەوەینێوان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانبڕیاردرا دوای 20ی ئەم مانگە دەست بەگفتوگۆ بکرێ لەبارەی پرۆژە یاسایبودجەی ساڵی2013ی ھەرێمی کوردستان.
عومەر نورەدینی جێگری سەرۆکی لیستیکوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.info رایگەیاند: کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکفراکسیۆنەکانلەبارەیدوو خاڵ بوو، خاڵی یەکەم تایبەت بوو بەوەی کەی و چۆن گفتوگۆ بکرێلەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان رێکەوتن ھەوڵ بدرێلەدوای20ی ئەم مانگەوە دوای ئەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی ئامادە دەبێتدەست بەگفتوگۆ بکرێت، ھەروەھا بۆسود وەرگرتن لەکات لەناو ھۆڵی پەرلەمانقسەکردن بەشێوەیه‌ک بێت دووبارە بونەوەی تێدا نەبێت وکاتیش سنوردار بێت ورێکبخرێ و ھەموو لایه‌ک رێکەوتن لەبارەی راپۆرتی حکوومەت و لیژنەی داراییھەر پەرلەمانتارێک پێنج خولەک قسەبکات و پێویستە خۆیان بپارێزن لەقسەکردنیناپێویست.
عومەر نورەدینیسەبارەت بەخاڵی دووەم گوتی: خاڵی دووەم تایبەت بوو بەپرۆژە نەخشە رێگایبزوتنەوەی گۆران کە پێشکەش بەسەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرابوو، ئەویشبەنوسراوێک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردبوو، بۆئەوەی بیروبۆچوونی خۆیلەبارەوە بدات، لەکۆبوونەوەکەدا ھەموو لایەک رای وابوو تارۆژی دوو شەممەیداھاتوو ھەر لایەنێک بیروبۆچوونی خۆی لەبارەوە ئامادە بکات.
نورەدینیرونیشیکردوە، ئەم پرۆژەیە پێویستی به‌ گفتوگۆ و دەوڵەمه‌ندکردن ھەیە و رۆژیدووشەممە جارێکی تر کۆبوونەوە دەکرێ بۆئەوەی بیروبۆچوونەکان لەوێ بخرێنەروو، پاشان بۆچوونەکان یەکبگرن وببێتە بۆچونی پەرلەمانی کوردستان و ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانبکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار