جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕستەی کەناڵی ئاسمانی کوردستان دەکات

بەرێزان بەرێوەبەرى گشتى و دەستەى کارگێرى و سەرنوسەر و تەواوى رۆژنامەنووسان و کارمەندانى کەناڵى ئاسمانى کوردستان تى ڤى.
بەبۆنەى چواردەمین ساڵیادى دامەزراندنى کوردستان تى ڤى گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین هیوادارین ساڵ بە ساڵ لەگەیاندنى پەیامى راستەقینە و پیشەییانەى کارى رۆژنامەوانى دا بەردەوام لەگەشەسەندن و پێشکەوتن دا بن.
دامەزراندنى کوردستان تى ڤى وەک یەکەمین کەناڵى ئاسمانى کە راستەوخۆ لەهەرێمى کوردستانەوە پەخشی بگاتە جیهان بۆ ئەو سەردەمە شۆرشێک و وەرچەرخانێک بوو بۆ برەو دان بە کارى رۆژنامەوانى و گەیاندنى دەنگ و رەنگى گەلى کوردستان بە جیهانى دەرەوە ئێستاش لەسایەى ئەو کەشە ئازادەى لەبەردەم کارى میدیایی دا فەراهەم کراوەو دەیان کەناڵ و دەزگاى راگەیاندن بوونیان هەیە و کارى رۆژانەیان دەکەن مایەى شانازیە کەناڵى ئاسمانى کوردستان تى ڤى خاوەنى پێگە و سەنگى خۆیەتى لەگواستنەوەى رەوتى رووداوەکان وەک خۆى و پێگەیاندنى کادیرى بە توانا و سوود وەرگرتن لەتەکنەلۆژیاى سەردەم هیوادارین ساڵ بە ساڵ لەپێشکەوتن و گەشەسەندن دابێ
دووبارە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەین و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دکتۆر حسن محمد سوورە
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان
16/1/2013




