ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: مالکی هه‌موو کارته‌کانی فشار دژی کورد و لایه‌نه‌کانی دیکه به‌کاری دێنێت

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌وڵوێستانه‌ی ئێستای سوننه هه‌یه‌تی له‌به‌ر کورد نییه، به‌ڵکو له‌پێناو جێبه‌جێ کردنی داوکاریه‌کانی خۆیه‌تی و مالکی هه‌موو کارته فشاره‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی خۆی به‌رامبه‌ر کورد و شیعه به‌کار دێنیت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان "ئوسامه جه‌میل" له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێوان کورد و سوننه‌دا هه‌یه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت که هه‌ڵوێسته‌کانی ئێستای سوننه له‌به‌رخاتری چاوی کاڵی کورد نییه، به‌ڵکو ئه‌ویش به‌دوای کێشه‌کانی خۆیدایه. کورد و سوننه‌ش کۆمه‌ڵێک کێشه‌یان هه‌یه بۆیه هه‌ریه‌که‌یان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌هێز کردنی به‌ره‌ی خۆی کۆمه‌ڵێک فشار بخاته سه‌ر نوری مالکی."
ئوسامه جه‌میل راشیگه‌یاند: "مالکیش تاکو بتوانێت هه‌رچی کارتی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی هه‌یه به‌کاری دێنێت وه‌کو فشاری ئێران و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌گه‌رچی من له دوو رۆژی رابردوو بیستم ئێران رازی بووه نوری مالکی بگۆڕدرێت و کێشه‌ی نییه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رن روونیشی کرده‌وه: "پێویسته گۆڕانکاریه‌که به‌و ئاراسته‌یه بێت که خزمه‌تی گه‌لانی عێراق بکات بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری له‌پێناوی رووخساره‌کان بێت ئه‌وا هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێت و ئه‌گه‌ریش که‌سێک بێت هه‌روه‌کو مالکی به روحێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه مامه‌ڵه بکات و ئاماده نه‌بێت خزمه‌تی خه‌ڵک بکات به‌ڵکو ته‌نها له‌بیری ئه‌وه‌دابێت لایه‌نه‌کانی دیکه سفر بکات ئه‌وا ده‌بێت ئێمه له سفره‌وه ده‌ست پێ‌بکه‌ینه‌وه."
جه‌میل ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا دروست بووه پێویسته چاره‌سه‌ر کردنی له‌پێناو خزمه‌ت کردنی گه‌لانی عێراقدا بێت و له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌گه‌ریش وانه‌بێت ئه‌وا هیچمان نه‌کردووه."




