٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردانی باكوور تیرۆركردنی ژنە سیاسییەكان پرۆتستۆ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەKdp.info/ بەیانی ئەمرۆ بەمەبەستی ئیدانەی تیرۆركردنی سێ ژنە سیاسییە تیرۆركراوەكەی چوارشەممەی رابردوو لەپاریس، ئەمڕۆ كوردانی باكووری كوردستان خۆپیشاندانێكیان لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

لەو خۆپیشاندانەدا كوردانی باكوری كوردستان كه‌نیشتەجێی باشوری كوردستانن ئیدانەی تیرۆركردنی ئەو سێ ژنە سیاسییە كوردەیان كرد كە ڕۆژی چوار شەممەی رابردوو له‌ شاری پاریس له‌ فه‌ره‌نساتیرۆركراون.

خۆپیشاندەران داوایان لە وڵاتی فەرەنسا كرد ئەو لیژنەیەی كە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی ئەو سێ ژنە پێكهێنراوە، بە راستگۆیی كارەكانی ئەنجامبدات و تاوانبارانیش ئاشكرابكات لەگەڵ ئەو وڵاتەی لە پشتی ئەو كارەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار