لەساڵی 2012 لەھەرێمی کوردستان تەنیا دوو حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمار کراوە

تایبهت به kdp.info/ وتەبێژیوەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لەساڵی 2012 تەنھا دووحاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی ئایدز لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئەمەش بهبەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە زۆر کەمە.
د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: له ساڵی2012 تەنھا دوو حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی ئایدز لە ھەرێمی کوردستان ھەبووە، ئەمەش به بەروارد لەگەڵوڵاتانی دیکە زۆر کەمە و لەماوەی26 ساڵی رابردووش 15حاڵەتی تووشبوون بەم نەخۆشییە تۆمار کراوە.
سەبارەت بەکەسه بیانییهكان لەھەرێمی کوردستان كه ھەڵگری ئەم نەخۆشییە بوونە د.خاڵس قادر گوتی: ژمارەی ئەو کەسانەی لەھەرێمیکوردستان نەخۆشی ئایدزیان ھەبووە 86 کەس بوونەو ھەمووشیان رەوانەی وڵاتەکانیانکراونەتەوە.
قادر رونیشیکردوە، لەو 15 کەسەی تووشی نەخۆشی ئایدز بوونە دووانیان گەیشتۆتە حاڵەتی نەخۆشییەکە، بەڵام ئەوانەی تر تەنیا ھەڵگریڤایرۆسی نەخۆشی ئایدز بوونە و ئێستا رەوشی تەندروستییان باشە و پشکنینیدەوریان بۆدەکرێ و رێنمایی تەندروستیانپێدراوە، ھەروەھا ئەوکەسانەی لەگەڵیشیاندان ئەوانیش رێنماییان پێدراوە وبەردەوامیش لەژێر چاودێریدان.
بڵند تەنیا




