ئەردۆغان: سەرەڕای هەوڵدانە ئاژاوەگێرییەكان ئێمە هەر بەردەوام دەبین

تایبهت به kdp.info/ دوێنێ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە ئهنقهره باسی مەسەلەی كوژرانی سێ ژنە چالاكی كوردی لە پاریس كرد و گوتی: ئەمە پلانی چەند كەس و لایەنێكە كە نایانەوێ كێشەی كورد چارەسەر بكرێت و كۆتایی بە شەڕ و خوێن رێشتن بهێنرێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد كە سەرەڕای ئەم هەواڵدانە ئاژاوەگێڕیانە ئەوان وەكو حكوومەتی توركیا لە سەر هەنگاوەكانی خۆیان بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و بێدەنگكردنی چەكەكان و راوەستاندنی شەڕ بەردەوام دەبن.
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا داوای لە خەڵكی شارە كوردییەكانیش كرد كە دەبێت لە كاتی هێنانەوەی جەنازەكاندا زۆر هۆشیار و ئاگادار بن و دەرفەت نەدەن بە هیچ كەس و لایەنێك كە سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و دەست بە نانەوەی ئاژاوە بكات.
لە لایەكی دیكەیشەوە هەر دوێنێ هاوسەرۆكی بەدەپە گولتەن كشاناكیش لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆیدا پشتگیری پارتەكەی خۆی بۆ بەردەوام كردنی قۆناخەكە دووپات كردەوە و گوتی: ئەو كەسەی كە پرسی كورد چارەسەر بكات مێژوو وەكو قارەمان باسی لێوە دەكات.




