لە ڕاپرسیەكی گەورەدا سەرۆك بارزانی دەبێتە كاریگەرترین كەسایەتی ساڵی 2012 ی عێراق

تایبەت بە kdp.knfo/ بەپێی ڕاپرسیەكی ئاژانسی " ئەیبا" كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئەنجامی داوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپلەی یەكەم لە كۆی تەواوی بەشدار بوانی سەركردەكانی عێراق لەو ڕاپرسیە وەك كاریگەرترین كەس لە ساڵی 2012 عێراق دیاری كرا.
بەپێی ڕاپرسیەك كە ئاژانسی "مستقلە" "ئەیبا" ئەنجامی داوە، لەژێری ناوی " كاریگەری كەسایەتی ساڵی 2012 لە عێراق " لەبەرواری 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2012 تا 14 /1/2013 لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و ماڵپەری فەرمی ئەو ئاژانسە تێیدا "6146" هەزار هاووڵاتی بەشداری تێدا كردووە،لە كۆی 9 سەركردەی گەورەی عێراقی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە پلەی یەكەم وەك كاریگەرترین كەسایەتی ساڵ لەلایەن خەڵكی عێراقەوە هەڵدەبژێردرێت.
بەپێی ئەو ڕاپرسیە سەرۆكی هەرێمی كوردستان "3009"هەزار دەنگی لە كۆی "6146" هەزار بەدەست هێناوەكە دەكاتە %48.9ی ڕێژەی سەدی ڕاپرسیەكە.
هەرلەو ڕاپرسیەدا 1500 كۆمێنتی و ملیۆنێك و حەفتا هەزار "سەرسامی " "like"جیاواز ئاراستەی ئەو ڕاپرسیە كراوە
كارزان هەورامی




