بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر: رووداوەكەی هەولێر شەڕی نێوان دوو كەس بووە نەك شەڕی عەشیرەتێك

تایبەت بە kdp.knfo/ ئێوارەی ئەمڕۆ لە ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایا شەڕێكی خوێناوی لەنێوان دوو بەرەی عەشیرەتی (هەركی) روویداوە، چەندین كەس بەوهۆیەوە كوژراو و برینداربوونە، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەو زانیاریانە رەتدەكاتەوەو راستی رووداوە بۆ kdp.infoدەخاتە ڕوو.
عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: ئەو زانیاریانە بەهیچ شێوەیەك راستنین كە دەگوترێت شەڕێكی خوێناوی لەنێوان دوو بەرەی عەشیرەتی (هەركی) لە شاری هەولێر روویداوەو چەندین كەس كوژراون و بریندار بوون، بەڵكو راستی بابەتەكە بەوشێوەیەیە كە بەهۆی كێشەیەكی پێشووتری دووژمنداریەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو كەس كە لەعەشیرەتی (هەركی)ن دەبێتە شەڕیان و یەكێكیان ئەوی دیكەیان دەكوژێت.
ناوبراو گوتیشی: ئێستا پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو گرتنبەری رێوشوێنە یاساییەكانن لەمبارەیەوە.
بڕوا بەرزنجی




