٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵسوڕاوێكی گۆڕان بۆkdp.info: هیچ ئالیەتێك لە گۆڕان نییە تاهەڵسوڕاوان دەست لەكار بكێشنەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ لەڕوونكردنەوەیەكدا قادری حاجی عەلی گەورە هەڵسوڕاوی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەكی راگەیاندن نەداوە سەبارەت بەدەست لەكاركێشانەوەی لە گۆڕان،هەڵسوڕاوێكی گۆڕانیش دەڵێت : ئێمە ئالیەتمان نییە تا دەست لەكار بكێشنەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "شەرقولئەوسەد "هەرسێ‌ سەركردەی گۆڕان قادری حاجی عەلی وعومەری سەید عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود بە شێوەیەكی فەرمی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە، دواتر قادری حاجی عەلی لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەكی راگەیاندن دابێت.
لەم بارەوە گەورە هەڵسوڕاوێكی ناو گۆڕان و كەسێكی خاوەن بڕیار لەو بزوتنەوە كە نەیویست ناوی بهێنرێت و بەڵگەی دەنگی قسه‌كردنی پارێزراوە، بەkdp.info ی راگەیاند: تا ئێستا ئەو سێ‌ كەسە بەشێوەیەكی فەرمی باسیان نەكردووە دەستیان لەكار كێشابێتەوە، بەڵام ئاگاداری هەندێك شت هەین كە ناكرێت لە راگەیاندن باسی بكەن.
 
گوتی : ئەو برادەرانە نە نامەیان نووسیوە نە باسیان كردووە.
دەربارەی ئالیەتی دەست لەكار كێشانەوەی هەڵسوڕاوانی گۆڕان لەناو ئەو بزوتنەوەیه‌ گوتی: نامەیەك ئەگەر بینوسێت یان نەینوسێت هیچ ئالیەتێك نییە.
kdp.info
بەڵگەی دەنگی ئەو هەڵسوڕاوەی لا پارێزراوە.

 

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار