٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ناوخۆ وئاسایش بودجەی ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

په‌رله‌مانی كوردستان- تایبه‌ت به‌ kdp.info/ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ 15/1/2013 لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان بە ئامادەبوونی ئیسماعیل مەحمود سەرۆكی لیژنەو شێردل تەحسین جێگری سەرۆكی لیژنەو قادر حوسێن بڕیاردەری لیژنە و ئەندامانی لیژنە لەگەڵ ستافێكی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەی بەشە بودجەی تەرخانكراوی ساڵی 2013ی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، لەمبارەیەوە گفتوگۆیەكی تێروتەسەلیان سەبارەت بە تەواوی بڕگەو ماددەكانی تایبەت بەو بەشە بودجەیە ئەنجامداو پاشان لەلایەن ستافی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە كەموكوڕی و پێداویستییەكانی ئەنجوومەنەكەیان خستەڕوو، دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەی ناوخۆ سەرەنج و تێبینیەكان خرایەڕوو، دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل ستافی ئەنجوومەنی ئاسایش وەڵامی پرسیارەكانی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانیان دایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار