ئەندامێکی لیستی عێراقییە تیرۆر کرا

تایبهت به kdp.info/ ئەمرۆ لە شاری فەلوجە کەسێکی خۆکوژ لەناوخۆپێشاندەران خۆی تەقاندەوە،لەئاکامدا ئەندامێکی لیستی عێراقییە گیانی لەدەستدا.
لەمبارەیەوە عەلا مەکی ئەندامی لیستی عێراقییە لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لەکاتی بەرێوەچوونی خۆپیشاندان لە شاری فەلوجە کەسێکی خۆکوژ بەپشتێنێکی تەقەمەنی خۆی تەقاندەوە، لەئاکامدا ئەندامی لیستی عێراقییە عیفان عیساوی گیانی لەدەستدا.
عەلا مەکی گوتیشی: جارێ ئێمە ناتوانین ھیچ لایەنێک تۆمەتبار بکەین، بەڵام بەڕای من رەنگە ئەولایەنانە لەپشت ئەم تەقینەوەیە بن کە خۆپیشاندان دژیان دەکرێ.
ئەوئەندامەی لیستی عێراقییە راشیگەیاند: عیفان عیساوی بووه قوربانی لە پێناو بەدەستھێنانی دیموکراسیەت و مافی خەڵک لەعێراق.




