كەركووك: باندێكی بازرگان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

كەركووك– تایبەت بەkdp.info / هێزەكانی ئاسایشی كەركووك بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە گەڕەكی یەكی حوزیرانی شاری كەركووك باندێكیان دەستگیركرد، كە بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شاری كەركووك بە ماڵپەری رافیدینی راگەیاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر باندەكە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەهاوبەشی لەگەڵ هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا ئەو باندە دەستگیر بكرێت كە نزیكەی 3600 حەبی جۆری ئارتینیان پێبووە و بەنیاز بوونە بازرگانی پێوە بكەن، جێگای ئاماژادانە: بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە كەركووك لە مانگی شوباتی رابردوودا، ناوی 202 بازرگان و فرۆشیاری ماددەهۆشبەركانی بڵاوكردەوە كە بەتۆمەتی بازرگانی كردن بەماددەهۆشبەركانەوە لە كەركووك و دەوروبەری دەستگیر كرابوون.




