٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بابل: بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە دوو كەس گیانیان لە دەستدا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ ئەنجوومەنی پارێزگای بابل راگەیاند بەهۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندەوە دوو كەس گیانیان لە دەستدا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ دەنگی عێراق، رایگەیاند:كە لەم چەند رۆژەی رابردوو دا 17 كەس تووشی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندەبوونە و لە نێوانیاندا دوو كەسی تەمەن 40 ساڵان گیانیان لە دەستداوە. مازن عەباس جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن رایگەیاند: گشت تووشبوانی ئەو نەخۆشییە كە رێژەكەیان 15 كەسە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت كراوەن. بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشییە زیاتر بڵاو نەبێتەوە، شایەنی باسە بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە سەرجەم عێراقدا 1300 حالەتی تووشبووی ئەم نەخۆشییە تۆماركراوە و تەنیا لەهەرێمی كوردستان 66 حاڵەت بووە، لە سەرجەم عێراقیش حالەتی مردن بەو نەخۆشییە تۆمار كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار