سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بۆوە

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 27/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای سوپاسكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌ودیدار وكۆبوونه‌وه‌یه ، هیوای خواست كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامێكی باشی لێ بكه‌وێته‌وه وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌و په‌ڕی راشكاوییه‌وه دیدوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مرۆی عیراق بخه‌نه ڕوو بۆ گه‌یشتن به دیدێكی هاوبه‌ش .
پاشان سه‌رۆك بارزانی زۆر به وردی تیشكی خسته سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌دا و رایگه‌یاند كه په‌رله‌مانی كوردستان به‌ره‌نج و خه‌باتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و تێكرای گه‌لی كوردستان هاتۆته‌دی ، بۆیه راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه و چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان وئاینده‌كه‌ی بایه‌خی خۆی هه‌یه وده‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان له‌م رووه‌وه رۆڵی كاریگه‌ری خۆی ببینێ . ته‌نگژه‌كه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ته‌نگژه‌یه‌كی قوله و بۆ چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نگژه‌كه‌ش شه‌خسی نییه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كراوه وروژاندنی بوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه بووه . ئێمه خاوه‌ن ده‌ستوورین و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ده‌ستووره بێت و پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ندێ لایه‌نێكیش به‌و ده‌ستووره ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای خۆڵقاندووه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر رێككه‌وتتنامه‌ی هه‌ولێر كه حكومه‌تی ئێستای لێ كه‌وته‌وه و چۆنیه‌تی پاشگه‌زبوونی لایه‌نێك له‌و رێككه‌وتنه‌و دژایه‌تیكردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌بێت و چۆنیه‌تی چونی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و مۆركردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك كه ئه‌وانیش نه‌خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، ئه‌مه سه‌ره‌رای رووناكی خستنه سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غاز و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف .
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی گه‌لی كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ئێمه له عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئێستای وڵات ده‌ترسێین و ده‌بێ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بێته گۆڕین و هاوپه‌یمانی كوردیش له‌گه‌ڵ برایانی شیعه به تاكه كه‌سێكه‌وه به‌ند نییه به‌ڵكو له‌وه زۆر گه‌وره‌تره و به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌یری پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ریان به مافی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌یه ، ئێمه نابیینه لایه‌ن له هه‌ر ململانێیه‌كی تایفی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به سیاسی ئه‌وه ده‌بینه لایه‌ن و پێویسته هه‌موو بژارده‌یه‌ك بخه‌ینه به‌رچاومان .
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان دیدوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به گشت مه‌سه‌له‌كان خسته ڕوو و هه‌ر هه‌مووشیان ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه هێزیان له بوونی یه‌ك گوتاری كوردستانییه و هیچ هێزێكیش ناتوانێ له ئاست مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا گره‌و له‌سه‌ر تێكدانی ئه‌و یه‌ك گوتارییه بكات .




