٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر ئەركی سەرۆكایەتی هەرێم 19 كەسی بریندار رەوانەی ئێران دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە– تایبەت بەkdp.info/ لەسەر ئەركی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان،19 كەسی بریندابووی چەكی كیمیای لە هەڵەبجەی شەهید، بۆ چارەسەركردن رەوانەی ئێران دەكرێنەوە، سەرۆكی كومەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیایی لە شاری سلێمانی بەماڵپەری kdp.infoراگەیاند : مامەڵەی 19كەسمان بۆ سەفەركردن تەواو كردووە، لەم هەفتەیەدا هەر هەموویان و لەسەر ئەركی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رەوانەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێن تا چارەسەری تەواویان بۆ بكرێت، لوقمان عەبدولقادر هەروەها راشیگەیاند: لەكۆی 69 بریندار 47 بریندار لەسەر ئەركی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نەشتەرگەری چاندنی چاویان بۆ كراوە و بەتەواوی چاكبوونەتەوە و ئەوانی تریش چارەسەی پێویستیان بۆ دەكرێت .شایەنی باسە لە 16 مانگی ئاداری 1988 لە لایەن رژێمی بەعسی رووخاوی سەدامەوە، چەكی كیمیای لە دژی دانیشتوانی هەڵەبجەی شەهید بەكارهێنرا و لەئاكامدا 5000 كەس شەهید 10 هەزار كەسی تریش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار