بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جیا لەگەڵ كونسوڵی بەریتانیا و بەرپرسی(UN) لە كوردستان كۆبۆە
بە مەبەستی ئالۆگۆڕكردنی بیروڕا و زانینی دوایین هەڵوێست و تیڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر بارودۆخی هەنوكەیی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە، لە بارەگای مەكتەبی پەیوەندیەكانی دەرەوەیپارتی دیموكراتی كوردستانهێمن هەورامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب بەجیا لەگەڵ هەریەك لە سۆكۆڵ كۆندی بەرپرسی (UN) لە هەرێمی كوردستان و هیوئیڤانس كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، كۆبوونەوە.
لە بارەی دوایین پەرەسەندنەكانی عێراقەوە، هێمن هەورامی هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ روونكردنەوە بەوەی كە عێراق بە هەستیارترین قۆناغی پاش 2003 تێپەڕ دەبێت و تەنگژەی حوكمڕانی و پابەند نەبوونی حكومەتی فیدراڵ بە دەستور و رێككەوتنەكان و خولقاندنی بەردەوامی تەنگەژە و نەهێشتنی متمانە و تاكڕەوی و پاوانخوازی بەرێز مالیكی لە هۆكارە سەرەكیەكانی دروستبوونی ئەم دۆخەی ئێستان.
لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت و خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵوێستی دیار و روونی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەرێمی كوردستانی روونكردەوە كە ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنین، بەڵام دەبێت پێشتر یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەموار بكرێ و ئاماری دروستی دەنگدەران و دانیشتوان هەبێت. پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی لە داخوازییە دەستوری و دیموكراسییەكانی خۆپیشاندەران دەكات و دوور لە توندوتیژی و قۆستنەوەی لە لایەن گروپ و لایەنی توندڕەو.




