سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ژماره‌یه‌ك مامۆستا و زانایانى ئایینى ئیسلام له پارێزگاى سلێمانى ده‌كات
دووشه‌ممه 11/4/2011 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك مامۆستا و زانایانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام له پارێزگاى سلێمانى.
له دیدارێكدا ، مامۆستا و زانایانى ئاماده‌بوو كار‌و چالاكیه‌كانى مامۆستا‌و زانایانى پارێزگاى سلێمانیان خسته‌ڕوو له هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاى سلێمانى و كۆڕوكۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و خۆپێشانده‌رانى سلێمانى به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ ئه‌و باره.
مامۆستایانى ئاماده‌بوو ئه‌م ئه‌زموونه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان به به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و خه‌بات و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان له قه‌ڵه‌م دا و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه پاراستنى ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه و به‌رگرى لێكردنى ئه‌ركێكى شه‌رعییه و له‌م رووه‌وه به ناوى سه‌رجه‌م مامۆستا و زانایانى ئایینى ئیسلام له سلێمانى پشتگیرى خۆیان بۆ په‌یامه‌كه‌ى رۆژى 10/4ى سه‌رۆك بارزانى دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یى خۆیشیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر ئه‌ركێك كه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتماندا بێت و رایانگه‌یاند كه په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك نه‌ك هه‌ر مژده به‌خش بوو ، به‌ڵكو هیوا به‌خشیش بوو و هیوایان خواست كه ئه‌م په‌یامه ببێته چاره‌سه‌رێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانى خوپێشانده‌رانیش ئه‌و پۆله مامۆستایانه ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه داواكارى ره‌وان به‌ڵام ده‌بێ به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه و دوور له توندوتیژى بخرێنه ڕوو.
پاشان سه‌رۆك بارزانى له وته‌یه‌كدا ، وێراى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به‌و دیداره رایگه‌یاند كه قسه‌كانى ئێوه بۆ من جێى حورمه‌ت و رێزه ، مامۆستایانى ئایینى رۆڵێكى به‌رچاویان هه‌بووه له د‌رك كردن به ئه‌ركه ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كانیان و هه‌رده‌م ئایین و نیشتمانیان به یه‌ك گرێدراوه ، بۆیه ئه‌مرۆ ئه‌ركى سه‌رشانیانه رۆڵى ئایینى و نیشتمانى خۆیان ببینن و ئاراسته‌ى كوردستان به‌ره‌و ئارامى و میانڕه‌وى ببه‌ن و منیش له‌گه‌ڵ داواكارى ره‌واى خه‌ڵكم و هه‌قى خۆشیانه داواى چاكسازى بكه‌ن ، له دیدارێكمدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوایان لێكردم نوێنه‌رى خۆم بۆ به‌ر ده‌ركى سه‌را بنێرم و گوێ له داواكارى خۆپێشانده‌ران بگرم ، من ئه‌و كات ئاماده‌یى خۆم نیشاندا و فیعله‌ن نوێنه‌رانى خۆم نارد ، به‌ڵام ئه‌وان چه‌ند مه‌رجێكیان دانا كه ئه‌مه‌یش وایكرد كاره‌كه به ئه‌نجام نه‌گات.
ئێمه خاوه‌ن كیانێكى سه‌ربه‌خۆ نین تا هه‌ر شتێك رووبدات كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر نه‌كات ، له میسر هه‌ر چى رووبدات هه‌ر وه‌كو ده‌وڵه‌ت ده‌مینێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه تێك بچێت ئه‌وا دووباره ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ناره‌خسێته‌وه ، ئیتر بۆ ئێمه بێین و لاسایى میسر یان هه‌ر وڵاتێكى دیكه بكه‌ین ، با لاسایى خه‌ڵكى باشوورى سودان بكه‌ینه‌وه نه‌ك میسر‌و وڵاتى تر.
من به‌ڵێنم به خه‌ڵكى كوردستان داوه به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازى رێك وپێك جێبه‌جێ بكه‌م و په‌یامه‌كه‌ى رۆژى 10/4 یشم زۆر روونه و پشت به سێ بنه‌ما ده‌به‌ستێت :
1- به‌شدارى ئۆپۆزسیۆن له چاكسازى .
2- به‌شدارى ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌تێكى بنكه فراوان.
3- ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته.
كه ئه‌مانه‌یش هه‌ر هه‌موویان ده‌بێ له چوارچێوه‌ى شه‌رعیه‌ت و یاسادا ئه‌نجام بدرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیوادارم هه‌ر دوولا هه‌ست به به‌رپرسیارێتى مێژوویى خۆیان بكه‌ن و به زووترین كات ده‌ست به گفتوگۆ و دیالۆگى نێوانیان بكه‌نه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه كۆتایى به‌م باره بهێنێت.




