٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

112ملیاردینار بۆ خزمەتی تەندروستی هەولێر خەرجكراوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت لە ساڵی 2012 دا  245پلەی وەزیفی دامەزرێنراون و نزیكەی 10 بەشی تازەی خزمەتگوزاری تەندروستی و 5 نەخۆشخانەی 330 تا 50 قەروێڵەیی كراونەتەوە، وێڕای پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی لە هەولێر لە بواری نەشتەرگەری و پشكنین و خوولی رۆشنبیری و فێركاری و راهێنانی پزیشكان و درووستكردن و كرانەوەی بەشی تازەی تەندروستی, سەباری ئەوانەش رایدەگەیەنێت كە لەساڵی 2012دا 43192 منداڵ لەدایك بوونەو 6033 كەسیش كۆچی دواییان كردووەو بۆ سەرجەمی ئەو كارو چالاكییانەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەو ساڵەدا 112ملیارو 767 ملیۆن و 874 هەزارو 990 دیناری خەرجكردووە.

 بەیانی ئەمڕۆ 15/1 بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماری كاروچالاكییەكانی خۆی بڵاوكرده‌وە كە وێڕای ئەو زانیارییانەی سەرەوە ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە لە سنووری پارێزگای هەولێر 437 پزیشك و 2141 پەرستار بوونی هەیە وێڕای بوونی هەزاران فەرمانبەری دیكە.

هەواڵی پەیوەندیدار