٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵ : عەلی باپیر كەشێك دروست دەكات بۆ ئەوەی هەرسێ‌ سەركردەی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ بارزانی كۆببنەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ Kdp.info/ ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان چەند خاڵێك لە ئامانجی سەردانەكەی ئەمیری حزبەكەیان بۆلای سەرۆكی هەرێم ئاشكرا دەكات، چاودێرێكی سیاسیش روونكردنەوە لەسەر باوردۆخی كوردستان دەدات.
بەپێی قسەی دارا محمەد ئەمین بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ15/1/2013 عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ بە نوێنەرایەتی هەرسێ‌ لایەنی ئۆپۆزسیۆن سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆKdp.info رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی هەرسێ‌ سەركردەی ئۆپۆزسیۆن كۆمەڵێك خاڵ گەڵاڵەكراوە عەلی باپیر بە نوێنەرایەتی هەرسی لایەنی ئۆپۆزسیۆن، سەرەتا سەردانی سەرۆكی هەرێم دەكات بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەوەبكەن ئەگەر كۆبوونەوەی فەرمی هەرسێ‌ سەركردەی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سەرۆكی هەرێم بكرێت ئەوە تاچەند داواكارییەكانیان جێگای رەزامەندی و قبوڵكردنە،گوتی: من پێم وایە ئەگەر ئەو داواكاریانە جێگای ئەوە نەبێت سەرۆكی هەرێم رەزامەندیان لەسەر بدات، دانیشتنی فەرمیش بكرێت دەرئەنجامی نابێت بۆیەلایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن وایان بەباش زانیووە، پێش كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، عەلی باپیر بۆچوونی لایەنەكان بگەیەنێتە بارزانی.
گوتیشی: داواكارییەكانیش گەڕانەوەی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە و هەڵوێستی گونجاو و تۆكمەتر هەبێت دەربارەی پرسی بەغدا.
هاوكات ئاسۆ عەلی چاودێری سیاسی بۆKdp.info  گوتی: لەچەند رۆژی رابردوو سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونەوەیان ئەنجامدا ئەو كۆبوونەوەیان بۆبارودۆخی كوردستان و یەك هەڵوێستیان بووە، ئەو سەردانه‌ی عەلی باپیریش بۆلای سەرۆكی هەرێم ئەوا بە دڵنیایی پەیامی ئەو كۆبوونەوە هاوبەشەیە.

گوتیشی:بڕوام وایە ئەو پەیامە هەڵگری ئەو داواكاریانەیە كە ئەوان لە كۆبوونەوەی خۆیان باسیان كردووە.

 

كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار