٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر.. 19 كەس گیانیان لەدەستدا و 107 كەسی دیكەش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ لە باشووری قاهیرەی میسر، لەدەرنجامی پێكدادانی دووشەمەندەفەر 19 كەس گیانیان لەدەسدا و 107 كەسی تریش برینداربوون. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر ئەحمەد عومەری گواستەوە: 19 كەس بوونەتە قوربانی و 107كەسی تریش برینداربوونە، ئێستاش بریندارەكان لە ژێر چاودێری تەندروستی دانە و ئەگەری زیاد بوونی رێژەی قوربانیانیش لە ئارادایە هەیە. هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەكرد، یەكێك لە شەمەندەفەرەكان كە لە شاری ئەسیوتەوە بەرەو قاهیرە دەرۆیشت، ژمارەیەك سەربازی هەڵگرتبوو، خۆی بەشەمەندەفەرەكەی دیكە داداوە كە تایبەت بووە بەگواستنەوەی كەلوپەل، شایەنی باسە هەر لەمیسر لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بە هۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێك لەرێرەوی خۆی و بەركەوتنی بە پاسێكی نەفەرهەڵگر 50 منداڵی نێو پاسەكە گیانیان لەدەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار