٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەیامێكی سەرخۆشی لە ئۆجەلانەوە سەبارەت بە3 ئافرەتە چالاكوانەكەی پاریس

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) سەرەخۆشی لە كەسوكاری 3 ئافرەتە چاڵاكوانەكەی كورد ( ساكینە، فیدان، لەیلا)كرد و كردەوە تیرۆرییەكی پاریسی بە دووەمین كۆمەڵكوژی دێرسی ناوزەد كرد. محەمەد ئۆجەلانی برای عەبدولڵا ئۆجەلان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای سەردانكردنی براكەی لە بەندیخانەی ئێمرالی لە توركیا رایگەیاند: چاوپێكەوتنی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سازكردووە و تێدا پێ راگەیاندبوو: كە كوژرانی سێ ژنە چالاكوانەكەی كورد لە فەرەنسا نیگەرانی كردووە و كردەوەكەی بەتووندی شەرمەزار كردووە و وەكو كۆمەڵكوژی دووەمی دێرسیمی پێناسە كردووە. سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە،داوای دەستبەجێ بەرپرسیارەكانی ئەم كۆمەڵكوژییە و ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی كردووە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان راشیگەیاندووە: كە ئەگەر ئەم كردەوەیە لە ماوەیەكی كورتدا ئاشكرا بكرێت ئەوا سوودی بۆ قۆناخەكە دەبێت.دواترش براكەی ئۆجەلان ئەوەشی گوت: كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرخۆشی لە كەسوكاری هەر سێ ژنە سیاسەتمەدارەكە كردووە و. گوتی: ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوسەرۆكانی BDPبێن بۆ ئیمراڵی، ئەوا سەبارەت بە قۆناخەكە روونكردنەوەی پێویست دەدات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار