فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ترۆمسۆی نه‌رویج به فیلمه نوێیه‌كه‌ی هیشام زه‌مان ده‌كرێته‌وه

تایبه‌ت به kdp.info/ فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هیشام زه‌مان له ده‌ستپێكی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" له وڵاتی نه‌رویج نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" Before Snowfall له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هیشام زه‌مان و به ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره كه‌ركووكییه‌ی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج و هه‌روه‌ها عه‌باس غه‌زالی وه‌كو نوێنه‌ری سینه‌مایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر 30/5 ئێوارێ سێشه‌مه 15ی كانوونی یه‌كه‌م 2013 له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" له نه‌رویج ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له پێنج سانسی جیاوازی دیكه‌دا له‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ترۆمسۆ" به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆر له رۆژانی 15 تا 20ی كانوونی یه‌كه‌م 2013 له نه‌رویج به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر بارین" ساڵی پار به به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی كۆمپانیای "پارادۆكس"ی نه‌رویج، كۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی ئه‌ڵمانی به به‌رپرسیاریی مه‌مه‌د ئه‌كتاش و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نێونه‌رایه‌تیی عه‌باس غه‌زالی له ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج، توركیا و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن "ماریۆ ماتیۆڤ گولبراندسه‌ن" وێنه‌گیراوه. ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه له چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها ستافێكی نه‌رویجی و ئه‌ورووپی پێكهاتووه.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م فیلمه به زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، یۆنانی و توركی له شاری ئۆسلۆ له نه‌رویج، شاری ئه‌سته‌نبووڵ له توركیا، شاری به‌رڵین له ئه‌ڵمانیا و گوندی پیرۆزانه له نزیكی شاری ئامێد له كوردستان ڕوو ده‌ده‌ن.
كوڕێكی 16 ساڵانه نایلۆنی تێوه ده‌هاڵێندرێت، شۆڕده‌كرێته‌وه بۆ ناو ته‌نكه‌رێكی نه‌وتی خاو. به‌م شێوه‌یه یه‌كه‌مین فیلمی درێژی هیشام زه‌مان ده‌كه‌وێته جیهانی سینه‌ماوه كه ده‌مێك بوو له چاوه‌ڕوانیدا بووین.
"پێش به‌فر بارین" فیلمه رێگایه‌كی نائاساییه سه‌باره‌ت به خێزان، خۆشه‌ویستی، به‌ها و نامووس. "سیار" گه‌وره‌ترین كوڕی خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌تی. كاتێك خوشكه‌كه‌ی هه‌ڵدێت له شایی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆی، به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان كه خوشكه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و ناوبانگی خێزانه‌كه‌یان چاكبكاته‌وه.
به‌دواداگه‌ڕانی خوشكه‌كه‌ی ده‌بێته گه‌شتێكی مه‌ترسیدار له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا،
له‌وێدا كه ئه‌م كولتووره داخراوه و ڕۆژئاوای مۆدێڕن بە یه‌كده‌گه‌ن، به‌ره‌نگاری "سیار" ده‌بنه‌وه كه خۆی بدۆزێته‌وه كه ئه‌و كێیه. له ئه‌سته‌نبووڵ، كچێكی گه‌نج به ناوی "ئه‌ڤین" ده‌بینێت، كه ئه‌ویش وێڵه له نێو سنووره‌كانی ئه‌ورووپادا. لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا چەكه‌ره ده‌كات "ئه‌ڤین" بڕیار ده‌دات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌فه‌ر بكات، بێئه‌وه‌ی ئاگاداری پلانه‌كه‌ی ئه‌و بێت




