٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێران دۆلار و یۆرۆی لە بارزگانی دەرەكی خۆیدا وەلاوە نا

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری ئێران سەید شەمسەدین حوسێنی رایگەیاند كە بە مەبەستی چۆك نەدان لە بەرامبەر گەمارۆكاندا حكوومەتی ئێران بڕیاریداوە كە بۆ هەمیشە هەر دوو دراوی دەرەكی دۆلار و یۆرۆ لە چوارچێوەی بارزگانی خۆیدا وەلاوە بنێت و كار بە پارەی خۆی بكات.

وەزیری ئابووری و دارایی ئێران لە كۆبوونەوەی سەرۆكانی دەزگاكانی دارایی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە حكوومەتی ئێران بریاری یەكجارەكی داوە تاكو بە هیچ شێوەیەك لە كاروباری بازرگانی و ئابووری خۆیدا بە تایبەتی لە دەرەوەی ئێران كار بە دۆلار و یۆرۆ نەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەم بریارەی حكوومەتی ئێران ئابلووقە ئابوورییەكانی ئەمریكا و ئەورووپا بۆ سەر ئێرانە، هەر بۆیە بە مەبەستی چۆك نەدان لە بەرامبەر ئەم ئابلووقانەدا حكوومەتی ئێران بڕیاری داوە دۆلار و یۆرۆ لە بازرگانی خۆیدا وەلاوە بنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار