٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاژانسی نەخیل : ئەردۆغان بەڵێنی بە عەبدوللا ئۆجەلان داوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە  kdp.info/ - سەرچاوەیەك بە ئاژانسی "نەخیل"ی عێراقی ڕاگەیاندووە كە گەورە ئەفسەرێكی تورك دیدارێكی راستەوخۆی لەگەڵ سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجام داوە و لەو دیدارەدا پەیامێكی نووسراوی ئۆردۆغانی پێداوە كە بەڵێنی دەوڵەتی كوردی تێدایە.
سەرچاوەیەكی تایەت بە ئاژانسی "نەخیل"  ڕاگەیاندووە كە دیدارەكە بەفەرمانی سەرۆك وەزیرانی توركیا ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان بووە لەو دیدارەدا ئەو گەورە ئەفسەرە نامەیەكی دەستنووسی ئۆردۆغانی داوەتە ئۆجەلان بەوەی كاربكات بۆ دووبارە دانوساندنەوە و گفتوگۆ و بەڵێنی ئەوەی پێداوە كە دەوڵەتی كوردی دروست بكرێت و توركیاش هیچ لاری نییە لەو هەنگاوە .هاوكات لەو نامەیەدا باسی سەربەخۆ بوونی كوردستانی عێراق و كوردستانی ڕۆژئاوای دوای نەمانی بەشار ئەسەد كراوە ئەمە لەگەڵ ئەوەی تاوتوێی ورد لەسەر كوردستانی ڕۆژهەڵات باسكراوە بۆ سەرۆكی پەكەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار