ماركن كۆبلێر :پێشنیارێكی كۆن دەداتە سیستانی بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی لە عێراق

بەغدا- تایبەت بە kdp.info / نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق پێشنیارێكی كۆن دەداتە گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، بەمەبەستی دەرباز بوونی لە قەیرانی سیاسی ئێستای وڵات.
ئەمڕۆ 14/1/2013 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ماركن كۆبلێر" نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق كۆبوویەوە، دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كۆبلێر گوتی : سەردانەكەم لە میانەی ئەو سەردانانە بوو كە لە گەڵ لایەنەكانی كوردستانی و لیستی عێراقییە و دەوڵەتی یاسا كۆبوومەوە، باسی زۆر بابەتمان كرد بەتایەبەتی كێشەكانی ئێستای عێراق و دەرباز بوون لەو قەیرانەی كە ئێستای عێراقی تێكەوتووە".
گوتیشی : پێشنیارێكی كۆنم داوەتە عەلی سیستانی بۆ چارەسەر كێشەكان .
ئەوەشی خستەڕوو پێشنیارەكە ئەوە بووە كە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان لایەنەكان ئەنجام بدرێت و چەند لێژنەیەكی توێژینەوە بۆ داواكاری خۆپیشاندان دەران پێكبهێنرێت .
كارزان هەورامی




