چوار فڕۆكه‌ی توركی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن

دهۆک-تایبه‌ت به jkdp.info / کاتژمێر 5:45 خوله‌کی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند گونده‌کی ده‌ڤه‌ری "نێروه" و "رێکان" و "نهێلی" له سنووری شاری ئامێدی له‌لایه‌ن چوار فڕۆکەی جەنگیی تورکیا بۆمباران کران، به‌ڵام جگه له زیانی مادی، زیانی گیانیی به‌دواوه نه‌بوو.
"رابین عه‌لی" دانیشتووی ناوچەی دێره‌لوک به رادیۆ و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئێستا چوار فڕۆکەی تورکیا سنووری هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاند و زۆر به نزمی له ئاسمانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌سووڕێنەوه و هاوکات گوندی ملی زابێ، رویێ شین، و زلیێ و رشاڤه و کوکه‌رێ و سه‌رنی و هوره و جه‌مجی له ده‌ڤه‌ری نێروه و رێکان و نهێلی به خه‌ستی بۆمباران ده‌که‌ن، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و بۆمبارانه هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه ته‌نیا زیان به ره‌ز و باغی هاوڵاتیان گەیشتووه.
رابین عەلی گوتی: "ده‌نگی توپه‌کان زور نزیک دێن و ئاگری توپه‌کانیش به چاو ده‌بینرێت. عه‌قید "حوسێن ته‌مه‌ر" به‌رپرسی پاسه‌وانی پاراستنی سنووری پارێزگای دهۆکیش به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری گوت: ئه‌م توپبارانکردنه ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی دروست کردووه، ئێستاش تۆپبارانکردن به‌رده‌وامه و دانیشتوانی گونده‌کانی نزیک بۆمبارانەکان، ماڵەکانیان چۆل کردووه و هێشتا زیانه‌کان نه‌زانراون.




