سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى رۆژنامه‌نووسانى كوێتى كۆبوه‌وه

به‌سه‌رپه‌رشتى دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى باڵیۆزى كوێت له عێراق و وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى رۆژنامه‌نووسى كوێت ونه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه نووسانى كوێت وكوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌چوو،
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد وخۆشحاڵى خۆیى له‌به‌رامبه‌ر هاتنى شاندى میوان بۆ هه‌رێم دیاریكرد ودواتر باسى په‌یوه‌ندى مێژووى نێوان گه‌لى كورد و كوێت كرد، هه‌روه‌ها پێشوه‌چوونى بازرگانى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزى كوێت له عێراق وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد ئه‌وه‌ى راگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان به‌ره‌و پێش ده‌چێت و پێشبینى ئه‌وه‌شى كرد هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ده‌گاته ئه‌و ئامانجانه‌ى كه ماوه‌یه‌كى درێژه هه‌وڵى بۆ ده‌دات. هاوكات ئه‌وه‌شى گووت گه‌لى كوێت خۆشه‌ویستیه‌كى زۆریان بۆ گه‌لى كوردى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها دواتر نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان وكوێت وتاریان پێشكه‌شكرد.




