سه‌رۆكی كوردستان برووسكه‌یه‌كى سوپاسگوزارى له سه‌رۆكایه‌تی دووه‌مین كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردی له سووریاوه پێگه‌یشت

به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان برووسكه‌یه‌كى سوپاسگوزارى له سه‌رۆكایه‌تی دووه‌مین كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردی له سووریاوه پێگه‌یشت. ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
براى هێژا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستانى عیراق.
سڵاو‌و پێ‌زانین
دووه‌مین كۆنگره‌ى نیشتمانى له سووریا گه‌رمترین سڵاوى برایانه ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان ده‌كات و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازێت له كاره‌كانتاندا له پێناوى گه‌لى كورد له كوردستانی عیراق، هاوكات ئه‌وپه‌ڕى سوپاسگوزارى و پێزانینی خۆى بۆ ئه‌و كۆششانه‌تان ده‌رده‌بڕێت كه بۆ پشتیوانی كردنى تێكۆشانی گه‌لى كورد له سووریا و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانى ده‌یانده‌یت.
دووه‌مین كۆنگره‌ى نیشتمانی كوردی جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر كرده‌وه كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزتان مۆركرا له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی كارى ده‌سته‌ى باڵاى كوردی له‌م قۆناغه ناسكه‌ى مێژووى سووریادا.
جارێكى دیكه سڵاوى برایانه‌مان په‌سه‌ند بفه‌رموون و هیواخوازین به‌رده‌وام له‌وپه‌ڕى ته‌ندروستی سه‌لامه‌تیدا بن.
سه‌رۆكایه‌تی دووه‌مین كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردی له سووریا.
سووریا، قامشلو
2013/1/12




